بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، عەلی زوبەیدی ئەندامی هاوپەیمانی فەتحی عێراق جەختی کرد: من پێم وایە کە داگیرکەرانی ئەمریکی بە ئاسانی عێراق بەجێ ناهێڵن.
ناوبراو زیادی کرد: بەتایبەت ئەوەی کە ئەمریکا لە عێراقئامانجگەلێکی هەیە کە تێدەکۆشێت دەستیان بخات. ئەو بابەتە بەهۆی شوێنگەی ستراتیژیی عێراق پاشەکەوتی سروشتی ئەو وڵاتەیە.
زوبەیدی وتیشی:ئەمریکییەکان تێدەکۆشن لە ڕێگای لە ڕێگای مانەوە لە عێڕاق بەرژەوەندییەکانی خۆیان لە ناوچەکە بەدی بهێنن.
ناوبراو زیادی کرد: بوونی سەربازانی ئەمریکا لە بنکەی عەین ئەسەد و حەریر هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایش و سەروەریی عێراق و هێزەکانی بەرخۆدان هەوڵی سەربازی لە دژی داگیرکەرانی ئەمریکا لە ئەوبنکانە ئەنجام دەدەن.
Your Comment